
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ماگی جۆزه‌ردان، بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی نێهزه‌تی سهوادئامووزیی گورگان له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی دامه‌زرانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتیی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی گیلان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری باشتر كردنی باروودۆخی دامه‌زراندنه‌كه‌یان بوون. یه‌كێك له ناڕازیان سه‌باره‌ت به داخوازیه‌كانیان وتی: “موعه‌لیمانی نێهزه‌ت به شێوه‌ی دیاریكراو له ساڵی ١٣٧٩وه تا ساڵی ١٣٩١ داده‌مه‌زران، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا بایه‌خێك به چۆنیه‌تی و شێوازی دامه‌زرانی موعه‌لیمانی نێهزه‌ت نه‌داروه”. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه: “موعه‌لیمانی نێهزه‌تی سهوادئامووزیی گورگان خوازیاری ئه‌وه‌ن كه ئامووزش و په‌روه‌رش، پێشینه و ئه‌زموونی كار بكاته ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندنه‌كانی.
