وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئۆرووپا به مه‌به‌ستی وتووێژ كردن سه‌باره‌ت به پاراستنی به‌رنامه‌ی گشتگیری ئێقدامی هاوبه‌ش ناسراو به “به‌رجام”، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له نێوان تاران و واشینگتۆن و دیتنه‌وه‌ی ڕێكارێك بۆ وتووێژ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ له شاری “برووكسێل” له هۆله‌ند كۆبوونه‌وه.
“جێرێمی هانت” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له په‌ڕاوێزی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ئاماژه به بۆچوونی جیاوازی له‌ندن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری به‌رجام وتێ: هێشتا كاتێكی كه‌م بۆ پاراستنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ماوه‌ته‌وه. ناوبراو وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی خاوه‌رمیانه‌یه‌كی بێ چه‌كی ئه‌تۆمی وتی: “ئێران هێشتا یه‌كساڵ مه‌ودای هه‌یه تا په‌ره‌دان به بۆمبی ئه‌تۆمی.” جرێمی هانت وتیشی: “ئێمه مێكانیزمێكمان به ناوی كومیته‌ی هاوبه‌ش هه‌یه كه كاتێك پێك ده‌هێنرێت كه یه‌كێك له لایه‌نه‌كان بیركاته‌وه كه لایه‌نی به‌رامبه‌ری به‌ڵێنه‌كانی خۆی پێشێل كردووه و ئه‌م دانیشتنه بڕیاره به‌م زووانه به‌ڕێوه‌بچێت.”