به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە هۆی بۆمبارانی ناوچە سنوورییەکانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ن فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکییە، دوو لاوی خەڵکی شاری شنۆ کە بە مەبەستی کۆکردنەوە گیای بەهاری ڕوویان كردبووه ئه‌م ناوچه‌یه، گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، فرۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییە بەرزاییەکانی سەرسنووری خواکورکیان بۆمباران کرد کە لە ئاکامدا دوو لاوی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “فاخر تازەوارد” تەمەن ٣٥ ساڵ و “رەشید میرۆ” تەمەن ٣٦ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، چەندین هاوولاتیی دیکەش به‌هۆی به‌م بۆمبارانه‌وه بریندار بوون.