به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاره‌داریی ئاغاجاری هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئاغاجاری له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌مشاره ده‌ستییان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه كرێكارانی شاره‌داری چه‌ندین مانگه كه حه‌قده‌ستیین پێنه‌دراوه و هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه ده‌ده‌ن.