کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌یانیه‌ی پلۆنۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و دواهاته‌ سیاسیه‌كانی به‌شی دووهه‌م

5 1

5 1

یهكێك لهئامانجهسهرهكیهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهكوشتنی ناڕازیان لهجهریانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، زاڵ كردنی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن بهسهر كۆمهڵ و چاوترسێن كردنی نهسلی دوای دهیهی ٦٠ بوو. بهڵام دیتمان ڕژیم بهو ئامانجهی نهگهیشت و شكستی خوارد. جهماوهری خهڵك بهو سهركوتگهریهخوێناوییهنهتهنیا نهترسان بهڵكوو بهدهربڕینی تووڕهیی و ناڕهزایهتیی خۆیان دژبهم جهنایهتانه، ترسیان خستهناو دڵی ڕژیمهوه‌. ڕێك دوای ئهو جهنایهتانه، ڕێكخراو و ناوهندهجۆراوجۆرهكانی كرێكاران، خانهنشینان، موعهلیمان، نووسهران و هونهرمهندان، لهناوخۆی ئێران، لهڕێگهی ڕاگهیاندن و بڵاوكراوهكانیانهوهئهو جهنایهتانهیان مهحكووم كرد. پاش ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری بێ ڕاوهستان درێژهی بوو. بزووتنهوهی خوێندكاری بهئاكسیۆنهشكۆدارهكانی خۆی لهڕۆژی ١٦ی سهرماوهز و لهناو بازنهی گهمارۆی هێزهكانی دوژمندا، بهدهنگێكی ڕهساوهجهنایهتهكانی ڕژیمی مهحكووم كرد و ڕایگهیاند كهبزووتنهوهی ئازادیخوازی لهئێران، لهو كوشتارانه‌‌ نهترساوه‌. خوێندكاران بهعهزمێكی پۆڵایینهوهڕایانگهیاند كهلهخوێنی گیان بهخت كردووانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر خۆش نابن و ڕێگایان درێژهپێدهدهن. موعهلیمان و خانهنشینان بهبهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی و مانگرتنهكانیان لهڕۆژی دووههمی مانگی بهفرانبار، لهسهر بهردهوام پهیگیركردنی خواستهكانیان پێداگریان كرد. لهناوچهی مهریوان، ڕێوڕهسمی ناشتنی تهرمی كۆڵبهرێكی تازهلاو كهلهگهڵ براكهی بههۆی بهفر و سهرماوهگیانیان لهدهست دا، بوو بهكۆبوونهوهیهكی جهماوهری دژبهكۆماری ئیسلامی. ههموو ئهوانهپێمان دهڵێن كهئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، لهشكڵ و شێوهی جۆراوجۆردا، ههروا درێژهی ههیه‌.

لهباروودۆخی ئێستادا، لهدڵی توندبوونهوهی ههژاری و فهلاكهتی ئابووری و داماویی ڕژیم لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ داڕمانی ماڵی و ئابوری و نهبوونی توانا لهكۆنترۆڵ كردنی ئهو قهیرانهههمهلایانهیه‌‌ی كهتێیدا گرفتار بووه، لهباروودۆخێكدا كههیچ دهرئاوێكی ڕوون بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خهڵك لهبهرچاو نییهو كوشتار و جهنایهتی ڕژیم لهئاخێزی مانگی خهزهڵوهریشدا نهیتوانی كۆمهڵ بترسێنێ، خهباتی كرێكاران، موعهلیمان، خانهنشینان و باقیی توێژهههژارهكانی كۆمهڵ بێ گومان زیاتر پهرهدهستێنێت و ئاخێزی بههێزتر دهكهوێتهڕێ.

لهلایهكی دیكه‌‌وهلهوڵاتانی لوبنان، سووریهو عێراق زهنگی مهترسی بۆ كۆماری ئیسلامی هاتووهتهدهنگ. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهردهوامدهخاڵهتگهریهكانی خۆی لهناوهندهقهیراناویهكانی ناوچهكهو ڕێكخستنی گرووپهملیشیاكانی ژێر فهرمانی خۆی لهو وڵاتانهوهك پایهكانی ستراتێژی هێرشی بهرگرانهپێناسهدهكرد و لهڕووبهڕوو بوونهوهلهگهڵ خهڵكی ناڕازیی ئێران و لهكێبهركێ ناوچهییهكانیدا وهك نیشانهی ئۆتۆریتهباسی لێدهكرد. بهڵام لهئێستادا جهماوهری خهڵكی ناڕازی و ڕاپهڕیو لهههموو لایهكهوه، سیاسهتی كۆنهپهرستانهو دهخاڵهتگهریهكانی كۆماری ئیسلامیان بردووهتهژێر پرسیارهوه‌. ئاخێزی شۆڕشگێڕانهلهعێراق و لوبنان بهئاراستهی دژایهتی لهگهڵ دهست تێوهردانهكانی كۆماری ئیسلامی، خاڵێكی وهرچهرخان بوو لهڕهوتی شكست هێنانی ستراتێژی هێرشی پێشگرانهی ڕژیم و كوژرانی قاسم سولهیمانیش تهنیا خاڵێك بوو لهو ڕهوتهبێ گهڕانهوهیه‌.

ئاخێزی خهزهڵوهر و پێگهو ڕۆڵی حاشاههڵنهگری لهبههێزكردنی خهبات بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی و ڕهوتی كامڵ بوون و گهشهی خهباتی كرێكاری و بزووتنهوهی ناڕهزایهتی، نیشانهی ئهو ڕاستیهیهكهكۆمهڵ بهرهو دهورهیهكی شۆڕشگێڕانهههنگاو ههڵدێنێتهوه‌. چهندایهتی پڕئهژماری خهباتی كرێكاری، گۆڕانی چۆنایهتیی ئهو خهباتهی لێدهكهوێتهوهو ههربۆیهدهورهیهكی شۆڕشگێڕانهبههێچ شێوهیهك دیاردهیهكی لهناكاو نابێت. باروودۆخی سهختی ژیان و توندبوونهوهی ههژاری و فهلاكهتی لهتاقهت بهدهری كرێكاران و توێژهكانی خوارهوهی كۆمهڵ، كهڕێگاخۆشكهری سهرههڵدانی ئاخێزهسهراسهریهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ بوو، بهتایبهت لهحاڵێكدا كهمانگرتنی كرێكاری و ناڕهزایهتی توێژهههژارهكانی كۆمهڵ ههروا بهردهوامه، دهتوانێ لهدرێژهی خۆیدا، پێناسهزهینیهكانی پێگهیهكی شۆڕشگێڕانهشئامادهبكات. دهورهیهكی شۆڕشگێڕانه،بهگشت گیر بوونی مانگرتنی كرێكاری و جهماوهری و بهههڵچوونی ورهی شۆڕشگێڕانه، پێناسهدهكرێت. دهورهیهك كهچینی كرێكار، ڕێگای ڕزگار بوونی لهههژاری و نههامهتیهكان، نهك لهچوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵدا، بهڵكوو لهمهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدژبهنهزمی زاڵ دهبینێت. ئهگهر لهباروودۆخی ئێستادا، هاوكات لهگهڵ ئاخێزی شۆڕشگێڕانهی خهزهڵوهر و بزووتنهوهی ناڕهزایهتی بهئاراستهی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئیسلامی، شایهتی بزووتنهوهیهكی مهزنی كرێكارانین بۆ پهیگیر كردنی خواستهكانیان لهچوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵ، ئهو دژواری و ئاڵۆزیه دهكرێ بهو جۆرهشیبكرێتهوهكهههموو پێناسه‌‌ عهینی و زهینیهكانی قۆناخێكی شۆڕشگێڕانههاوكات لهگهڵ یهك نایهنهدی.  بهڵام ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، پاش تێپهڕینی دوو ساڵ لهئاخێزی مانگی بهفرانبار و مانگرتنهكان و ڕووداوهكانی ئهو دهورهیه، بهئاشكرا نیشانی دا كهگڕ و تینی خهباتكارانهی كرێكاران و جهماوهری خهڵك، ئاڵووگۆڕی بهسهردا هاتووه‌. ئهو گۆڕانكارییانهلهخهباتی خوێندكاران و موعهلیمان و خانهنشیناندا بهئاشكرا دهبیندرێ. كرێكاران لهجهریانی خهباتی خۆیاندا پێدهنێنهقۆناخی هێرش بردن و كۆمهڵ لهپێگهیهكی شۆڕشگێڕانهنزیك دهبێتهوه‌. ئهو پڕۆسهیهش دهتوانێ دهورهیهكی شۆڕشگێڕانهی لێ بكهوێتهوه‌.

ئهگهر یهكێك لهپێش مهرجهزهینیهكانی ڕۆیشتنهناو پێگهیهكی شۆڕشگێڕانهئهوهیهكهچینی كرێكار بۆ ڕزگار بوونی لهههژاری و نههامهتیهكان، ڕاپهڕینی شۆڕشگێڕانهی كردبێتهئامانج، یهكێكیتر لهپێش مهرجهزهینیهكانیش ئهوهیهكهبزووتنهوهی چینی كرێكار بتوانێ بهمانگرتنی سهرتاسهری و بههێزی خۆی، نهتهنیا بزووتنهوه پێشڕهوهكۆمهڵایهتیهكان لهگهڵ خۆی خات، بهڵكوو زهینیهت و ڕووحیاتی توێژی وردهبورژواش لهپێناو بهرژهوهندیهكانی شۆڕشی كۆمهڵایهتیدا بگۆڕێت. ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦كۆتایی بهزاڵ بوونی ستراتێژی ڕێفۆرمی ڕژیم هێنا و ئاخێزی مانگی خهزهڵوهریش لهستراتێژی تێپهڕینی ئارام لهكۆماری ئیسلامی كهتوێژی وردهبورژوا و چینی مامناوهند پێگهی كۆمهڵایهتیی ئهو ستراتێژیهبهحیساب دێن، ڕهخنهیهكی بهتهوژمی گرت. دیارهئهوانهخۆیان ههنگاوێكی گرینگ بهئهژمار دێن بهڵام كامڵ نین. بزووتنهوهی كرێكاری پێویستهبتوانێ بهبهشداریی بههێزی لهگۆڕهپانی سیاسی و بههاوپشتی لهگهڵ بزووتنهوهی جهماوهری و ئاخێزی شارهكان، متمانهو هیوای توێژی وردهبورژوا بهرهو گۆڕانكاریی ڕادیكاڵ و شۆڕگێڕانهبهڕێبهریی چینی كرێكار، هان دات. بهو مهبهستهههروهها پێویستهبزووتنهوهی كرێكاری ئاڵای خهبات بۆ دابین كردنی شوێنی نیشتهجێ بوون  و خهبات دژبهلهناوبردنی ژینگهو خهبات بۆ ڕزگاری ژن و ڕزگاری نهتهوهكانی ژێرستهمی میلی و خهبات لهپێناو گشت ئازادیهسیاسیهكان لهههموو ناڕهزایهتیهكانی خۆیدا ههڵگرێت. چینی كرێكار بهزاڵ بوونی لهو ڕووبهڕوو بوونهوانهدایهكهدهتوانێ ورهو متمانهبهخۆیی چین و باندهكانی دهسهڵات تێكبشكێنێ و یهكگرتوویی ڕێزهكانیان بشێوێنێ و سهرهنجام پێشڕهویی بزووتنهوهی كرێكاری و جهماوهری زهمانهت كات.