ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن ڕۆژی چوارشهممه ١٨ی بهفرانبار بەهۆى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکى ئۆکراینى کە لە تاران بەرە و شارى کییهف بەڕێ کەوتبوو، سەرجەم سەرنشینەکانى ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوه.
میدیا ناوخۆییەکانى ئێران، بڵاویانکردەوە؛ ئەو فڕۆکەیە ١٧٠ سەرنشین و ٦ خهدهمهی گهشتی ئاسمانی تێدا بووە و لە ئاسمانى تاران و پاش ماوەیەکى کەم لە هەستانى کەوتوەتە خوارەوە. بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسى هەواڵى ڕوویتێرز، ئەو فڕۆکەیە لە جۆرى (بوینگ 737) بووە و لە فڕۆکەخانەى خومەینى لە تاران بەهۆى بونى “کێشەى تەکنیکییەوە” کەوتوەتە خوارەوە. هاوكات ههواڵنێریی ئیسنا ڕایگهیاندووه كه راستەوخۆ دواى روداوەکە یەکەى فریاگوزارى گەیشتوەتە شوێنى روداوەکە، بەڵام ئەستەم بوە کەس رزگار بکەن و سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە.