كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی برووجێرد له ئۆستانی لۆرستان، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها ڕاگوێزرانیان بۆ به‌شی خزمه‌تگوزاری و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شار و شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كرێكاری ڕه‌سمی، په‌یمانی، قه‌راردادی و شیركه‌تی له‌م ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن و پێشینه‌ی كاری ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به شێوه‌ی زۆره‌ملێ گوازتراونه‌ته‌وه بۆ به‌شی خزمه‌تگوزاری یه‌ك تا ٥ ساڵه و هه‌ندێكیان هه‌تا ئێستا به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، شاره‌داری برووجێرد له یه‌كساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئه‌م كرێكارانه‌ی له به‌شه‌كانی ئیداری دامه‌زراندبووه، به‌ڵام ئێستا به‌نیازه ئه‌و كه‌سانه بگوازێته‌وه بۆ به‌شی خزمه‌تگوزاری شاریی.