ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، دوو كرێكاری نانوایی له شاری سی سه‌خت به‌هۆی مه‌سموومییه‌ت به گاز، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو كرێكاره كه هه‌ر دووكیان برا بوون له یه‌ك ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ره‌وه بۆ كار له شاری لۆردگان له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیارییه‌وه چوونه‌ته سی سه‌خت. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه كرێكارێكی دیكه‌ش تووشی حاڵه‌تی مه‌سموومییه‌ت بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.