به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان “بیجاڕ ـــ دیوانده‌ره”، دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه لە جادەی نێوان “بیجاڕ ـــ دیواندەرە” ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌واری له جۆری پێژوپارس و پاسێک هاتە ئاروە کە بەهۆیه‌وه هەردوو سەرنشینی پژو پارسەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا. جێگەی ئاماژه‌یه، خراپی ڕێگاو بانەکان، نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و پابەند نەبوون شۆفێره‌كان بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و ستاندارد نه‌بوونی جۆری ئۆتۆمبێلەکان هاتوچۆ، به هۆکاری سەرەکی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ لە ئێران و کوردستان دێنه ئه‌ژمار.