به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، لانیكه‌م ١٤٠ خۆپیشانده‌ر له كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی گیانیان به‌خت كردووه و هه‌روه‌ها ٣٦ هاووڵاتیی دیكه له ئوستانه‌كانی فارس، ئیسفه‌هان و تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٤٠ كه‌س له كرماشان، ١٥ كه‌س له مه‌ریوان، ٢٥ كه‌س له جوانڕۆ و ٥ كه‌س له بوكان به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی نیویورك تایمز ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی سێ ڕۆژ ١٣٠ كه‌س له شاری ماهشه‌هر گیانیان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ٣٦ هاووڵاتیی له ئوستانه‌كانی فارس، ئیسفه‌هان و تاران، به تومه‌تی “لیدر و عامڵی ئغتشاشات” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.