ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی شوێنی كار و له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ته‌نگستان و چایپاره، دوو كرێكار گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، له شاری ته‌نگستان سه‌ر به ئوستانی بوشهر، كرێكارێكی ٢٩ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی چاڵ كه‌ندن كه‌وتنه خواره‌وه و به تووندی برینداربوو. ئه‌م كرێكاره به هۆی تووندی برینه‌كه‌یه‌وه، پێش له گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌مدا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگایه‌كی تراشكاری له شاری چایپاره سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.