بە پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لاوێکی خەڵکی شاری “ئەیوان” سەر بە ئۆستانی ئیلام، بە ناوی “سەجاد ئیسماعیلی” کە لە جەریانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری ئیلام دەستگیر کرابوو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.
ئاخێزی جەماوەری خەڵکی ئێران كه لە ڕێكهوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٩٨وه لە ناڕەزایەتیی بە گرانی و بارودۆخی نالەباری ژیان و سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکردووه، زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووهتهوه و ههروا له ههندێ له شارهكانی ئێران بهردهوامه. جێگهی ئاماژهیه، کۆماری ئیسلامی هەر لەیەکەم ساتەکانی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بە گولە و باروت و باتۆم و گازی فرمێسک ڕیژ هەموو شێوازیکی دیکە، دەستی دایە سەرکوتی خۆپیشاندەران و لەو ڕێگایەدا خۆی لە هیچ شێوازێکی سەرکوت نەپاراست و ئینتێرنێتی ئێرانی بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ پچڕاند تا ڕێگا بە بڵاوە بوونەوەی هەواڵ و زانیارییەکان بگرێت. بە پێی دوایین ئاماری “ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی” لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە ٢٠٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و هەزاران کەس بریندار بوون و بە هەزاران کەسیش دەستگیر کراون کە لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەدا بەسەر دەبەن.