به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بە هۆی دەستڕێژی هیزە چەکدارەکانی ڕژیم لە پۆلێك له كۆڵبه‌ران له سنوورەکانی مەریوان، کۆڵبەرێک کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز هێزەكانی ڕژیم لە سنووری قوڵقوڵەی شاری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به‌ناوی “مێهدی یووسفی“ تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ساوجی کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون كه ناسنامەی یەکێکیان “یەعقووب ڕەزایی” ڕاگه‌یه‌ندراوه.