ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و سه‌وڵاوای مه‌ریوان له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشارانه، سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عەبدولواحید منوچێهری” خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی یەکی دادگای نیزامیی یەکی ئۆستانی ورمێ، بە ٦ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زەنجان مەحکووم کرا. لقی یەکی دادگای نیزامیی یەکی ئۆستانی ورمێ ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تاوانبار کردووە. شایانی باسه، ناوبراو له ڕێکەوتی ١٦ی گوڵانی ئەمساڵ، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران‌دا ڕاگیرابوو. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “محەمەدشادمان سەمەدیان”، خەڵکی گوندی ژان سەر بە شاری سەوڵاوا ،لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ڕژیم لە شاری تاران، حوکمی ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا. شایانی باسه، ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.