“سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش”، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە به‌هۆی تێكچوونی دۆخى تەندروستى لە زیندان بوراوەتەوە و دەسەڵاتدارانی توركییه سه‌رباری ئه‌م حاڵه‌ته، رەزامەند نەبوون رەوانەی نەخۆشخانەی بكه‌ن.
“ئایگول دەمیرتاش” خوشکی سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش لە تویتێكدا هەواڵی خراپبونى بارى تەندروستى سه‌لاحه‌دین دەمیرتاشی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، “دەمیرتاش لەزیندانی ئەدرنە دوچاری کێشەی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی بوە دواتر بەو هۆکارە لەنێو زیندان بوراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركییه رەزامەند نەبون رەوانەی نەخۆشخانەی بكه‌ن”. دەشڵێت پزیشکى زیندانەکە داوایکردوە دەمیرتاش ببرێتە نەخۆشخانە پشکنینی تەواوی دڵ و مێشک و هەناوی بۆ بکرێت، بەڵام بردنە دەرەوەى بۆ دەرەوەی زیندان و نەخۆشخانە رەتکراوەتەوە.”