به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو کەس لە خۆپیشاندەران به ناوه‌كانی “ئیمان عەسکەری و عەلی ئەحمەدی” خەڵکی شاری شائاباد له ئوستانی كرماشان لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەو دوو هاووڵاتییە كه له جه‌ریانی ناڕەزایەتییەکانی شاری کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندان، له ژێر ئازار ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان به‌خت كردووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم بۆ دانەوەی تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە، داوای بڕی ٥٠ ملیۆن تمەن پارە دەکەن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، پزیشکی یاسایی کرماشان بۆ دانەوەی تەرمی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە به ناوی “موحسێن كه‌ره‌می نیا“، داوای بڕی ٧٠ ملیۆن تمەنی لە بنەماڵەکەی کردووە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، لە گەڕەکی “جافرئاوا“ی ئه‌مشاره بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.