له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتیی دیكه له شاره‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی، كرماشان، جوانڕۆ و شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێز ئه‌منییه‌كان له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی لانیكه‌م ٦ هاووڵاتییان به ناوه‌كانی “بورهان سوبحانی، سەرکەوت ئەحمەدی، عوبەید ئەحمەدی، سالار نەورۆزی، ئاکۆ ئەیازی و بورهان کاکەیی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو ٦ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی كرماشان بە ناوی “سوحبەت ئومیدی” لەلایەن ڕێکخراوی سپای پاسدارانەوە، بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان” دەستبەسەر کرا. هاوكات ٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی “ئاریا عەزیزی، دیاکۆ میرئەحمەدی، عومران وەلیدی، هێرش میرئەحمەدی و زەکریا ئەحمەدی”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان”ی ئەو شارە، لەلایەن ئه‌م هێزانه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی دیزل ئابادی کرماشان کراون. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “مەلا عیسا”ی ناوچەی “دەشتەبێڵـ”ـی شنۆ، بە ناوی “نادر زیایی فەڕ” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به هۆی به‌شداری كردنی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه دەستبەسەر و گوازتراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان هەتا ئیستا بێ ئاکام ماوەتەوە.