ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌کانی شنۆ، بەرگەی یارمەتی بۆ مه‌دره‌سه‌کان، بە ناوی “هێدییه به مەدرەسه”، ناردووه بۆ بنەماڵەی خوێندكاران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مۆدیری مه‌دره‌سه‌کانی شنۆ داوایان لە خوێندكاران کردووە کە دەبێ پارە بۆ مه‌دره‌سه‌کان بێنن و ئەو بڕە پارەیەی کە داواش کراوە، پاریەکی زۆرە. لەو بەرگەیەدا هاتووە، بۆ گەشە، پێگەیشتن و گەیشتن بە لووتکە، ئێمە پێویستیمان بە هاوکاریی ئێوە دایکان و باوکان هەیە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی لە کاتێکدا بە بیانووی گەشە پارە لە خوێندكاران وەردەگرێت کە چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دانش ئاموزانی مه‌دره‌سه‌یەک لە کرماشان بەهۆی بەستنی شێرفەلەکەی گاز، تووشی دڵ‌ئێشە و حاڵەتی ڕشانەوە ببوون. كۆماری ئیسلامیی بە بیانووی جۆارجۆر پارە لە خوێندكاران وەردەگرێت کە بەپێی خودی ده‌ستوور ڕژیم وه‌رگرتنی پارە لە دانش ئاموزان قەدەغەیە و دەبێ خوێندن بە خۆڕایی بێت.