به پێی ڕاپۆرتهكان، كرێكارانی گهوره ڕێی سهقز ــــ بۆكان، بەهۆی دواکەوتنی بڕی ٨ مانگ له حهقدهستهكانیان دهستیان لهكار كێشایهوه و مانیان گرت.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، له گرینگترین خواستی كرێكارانی ناڕازیی، زیادكردنی ڕۆژانی پشوودان و شێوەی دانی ئیزافەکاری بوو کە ناڕازییان خوازیارن لە لایەن خاوەنکاری ئەو پرۆژەیەوە چارەسەر بکرێت. شایانی باسه، خاوەنکاری ئەو شیرکەتە، شیرکەتی “ئاو و خاکی پارس”ه کە لە ساڵی ٩٦ەوە ئەو پرۆژەیەی لە ئەستۆ گرتووە و نزیکەی ٧٠ كرێكاری هەیە. جێگهی ئاماژهیه، وەزارەتی ڕێگاوبان، بڕی ٧ میلیارد تمەن بە شیرکەتی ئاو و خاکی “پارس” قەرزدارە کە بەهۆی پێینەدانی ئەو بڕە پارەیە، ئەو شیرکەتەی لەگەڵ کێشەی جێدی بەرەوڕوو بووهتهوه.