بەهۆی ناڕەزایەتیی دهربڕینی هاووڵاتییان لە شارەکانی جوانڕۆ، کرماشان، سنە، مەریوان و بۆکان، سەرەڕای وەسل نەکردنی هێڵی ئینتێرنێتی ئەو چەند شارە، شوێنە گشتییەکانیش له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه میلیتاریزه كراوه.
بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی کوردستان، سەرەڕای کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان، ڕەشبگیرییەکان بەردەوامن و ژمارهیهكی زۆر له هاووڵاتییان دهستبهسهر كراون. شایانی باسه، دەستبەسەرکراوەکان لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارەکان ڕاگیراون و بۆ ئازادکردنی هەندێک لە هاووڵاتییان کە بە ڕەشبگیری گیراون، داوای بڕی ١٥ ملیۆن تمەن و هەروەها بۆ هەندێک لە هاووڵاتییان داوای بڕی ٤٠ ملیۆن تمەن لە بنەماڵەکانیان دەکەن تاکوو ئازادیان بکەن.