به پێی ڕاپۆرتهكان، دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار، بریندار و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری سەردەشت کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێک بە ناوی “حەسەن ساڵحپوور” بەسەختی برینداربوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی سەردەشت کراوە. لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خهڵكی شاری پیرانشار بە ناوی “تەها ڕەشیدزادە”، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارەدا بریندار بوو.