ئێوارەی ڕۆژی سێشهممه ٥ی مانگی سهرماوهز، فڕۆکەکانی تورکییه گوندی “سەرگەینێلی” سەر بە ناحییەی سەنگەسەرییان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد.
“نەهرۆ عەبدوڵا” بەرێوبەری ناحیەی سەنگەسەر ڕاگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه بۆردومانی گوندی سەرگەینێل دەکەن. وتیشی، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە، هاوڵاتییانی ئەو گوندە ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵکردووە و چاوەرێی وەستانی بۆردومانەکان و نەمانی دەنگی فڕۆکە دەکەن بۆ ئەوەی بگەرێنەوە گوندەکەیان.