به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٤ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی شیراز، به‌نده‌رعه‌باس و زه‌نجان كه پێشتر به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی ٣١ ساڵ ته‌مه‌ن كه له ساڵی ٩٤هوه به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له زنیدانی عادڵ ئابادی شیراز حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوانه له لایه‌ن میدیاكانی ناوخۆی ئێرانه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نیش كه پێشتر به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو ڕۆژی سێشه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كرا.