به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شهممه ٢ی سهرماوهز، به هۆی تهقینهوهی ماشینێكی بۆمبرێژكراو لە ناو شاری گرێ سپیی رۆژئاوا، ژمارەیەک چەکداری گروپێکى سەر بە تورکییه کوژران و برینداربوون.
میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لە ناوچەى پیشەسازیی له ناوەندى گرێ سپی لە کاتى تێپەڕبوونى ماشینێکى بۆمبڕێژکراودا بووە. دواى رێککەوتنى روسییه و تورکییه و کشانەوەى هێزەکانى هەسەدە لە گرێ سپی و چەند ناوچەیەکى دیکەى رۆژئاوا و هاتنەناوەوەى گروپە چەکدارەکانى سەربە تورکییه، نا ئارامییەک باڵى بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و بووەتە هۆى ئاوارەبوونى خەڵکى و زیادبوونى تەقینەوەکان، هەر دواى چەند رۆژێک لە دەستبەسەر داگرتنیدا تەقینەوەیەک لە گرێ سپی روویدا و زیاتر لە ١٠ کەس کوژران.