به پێی ڕاپۆرتهكان، کرێکارێک خەڵکی شاری کامیاران، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا.
له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوو کرێکارێک بە ناوی “هادی سەبووری”، تەمەن ٣٥ ساڵ، بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا. بەهۆی بێکاری و نەبوونی هەلی کار لە ئێران، هاووڵاتییان بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان، ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لەو پەیوەندییەدا، زۆر جار لەگەڵ ڕووداوی کار بەرەڕوو دەبنەوە.