ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، “عوسمان مستەفاپوور”، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری پیرانشار دوای ٢٨ ساڵ بەندکران و “محەممەد نەزەری” بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری سایین قەڵا دوای ٢٥ ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کران.
ئەو دوو بەندکراوە لە ماوەی بەندکرانیان لە مافی مەرەخەسی بێبەری كرابوون و تەنانەت ئیزنی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشی ئەندامانی بنهماڵهكهشیان پێنهدرابوو.” عوسمان مستەفاپوور” تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٧٠ دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بەدیل گیرا. ناوبراو هەمان ساڵ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و ساڵی ١٣٧٩ حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بۆ ١٠ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە. هەر لەو ساڵە لە لایەن لقی ٣ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا و سەرجەم حوکمەکەی بوو بە ٣٥ ساڵ بەندکران. هاوكات “محەممەد نەزەری” له ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٧٣ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” له شاری بۆكان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا. ئەم حوکمە دواتر هەڵوەشایەوە و کەم کرایەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.