پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان، حکوومەتی نیزامی و پچڕانی ئینتێرنێت بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی حکوومەتی نیزامی و پچڕانی ئینتێرنێت، کاری ڕۆژانەی هاووڵاتییانی لە شارەکانی کوردستاندا تووشی خەلەل کردووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی دووبارەی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە. هێزە نیزامییەکان لە گۆڕەپان و شوێنە گشتییەکانی شارەکانی کوردستاندا جێگیر کراون و هاتوچۆی هاووڵاتییان کۆنترۆڵ دەکەن. هەروەها دەستبەسەرکردنی شەوانەی هاووڵاتییانی ناڕازی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەتوندی بەردەوامە. بارودۆخی هەندێک لە هاووڵاتییانی ناڕازیی بریندار بەهۆی نەچوونیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان لە ترسی دەستبەسەرکردن، نالەبارە. ههروهها بازاڕییانی شاری مەریوان لە مانگرتنی گشتیدان. شایانی باسه، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارەکانی کوردستان دەستیان بە پشکنینی مۆبایلی هاووڵاتییان کردووە هەتا پێش لە ناردنی وێنە و فیلمی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ کاناڵ و میدیاکان بگرن.