به پێی هه‌واڵی گه‌شتوو، له ئه‌نجامی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شۆرشگێری شاری مه‌ریوان، بۆ ٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام جارێكی دیكه هێزه سه‌ركۆتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووی ناڕازییان ته‌قه‌یان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قه كردنه لاوێكی ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی به‌ختكرد و ٤ كه‌سی دیكه به‌تووندی برینداربوون. سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌بوونی شاره‌كان و به‌شداریی به‌ربڵاوی هێزه سه‌ركۆتگه‌ره‌كانی ڕژیم له ئاستی شار، هاووڵاتییانی مه‌ریوان هه‌موو ڕۆژێك هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ڕژیم درووشمیان وت. هه‌روه‌ها ده‌وترێت، ئێستا ته‌واوی دوكانه‌كانی شاری مه‌ریوان داخراون. لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە مەریوان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی ئەمشارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزران.