ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا ئامارەی كوژراوان و بریندارانی هێرشەكەی ماوەی رابردوودی توركییه بۆ سەر رۆژئاوا لەگەڵ ژمارەی ئاوارەكان بڵاوكرده‌وه.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نوسینگەی كاروباری مرۆیی سەربە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا رایگەیاند: ژمارەی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی توركییه بۆ سەر رۆژئاوا گیانیان له‌ده‌ست دابوو گه‌یشتووته ٤٧٨ كه‌س و هەروەها هەزار و ٧٠ كەسیش بریندار بون. ئەوەش رونكرایەوە كە ژمارەی ئاوارە و بێ‌ماڵ و حاڵەكان گەیشتوەتە ٣٠٠ هەزار ئاوارە كە زیاتر لە نیوەیان سەربە شاری حەسەكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێوارەى ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بۆردومانى گوندێکى گرێ سپییان کرد و بەوهۆیەوە دوو هاوڵاتى مەدەنى گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.