کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركییه‌

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركییه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکە جەنگیەکانى تورکییه‌ بە بیانوى بونى گەریلاکانى پەکەکە لەیەک کاتدا پێنج ناحیەى سەر بەچوار قەزاى سنوورى هەولێر و سلێمانى بۆردومان كرد و بەهۆى بۆردومانەکانیشەوە زیانێکى ماددى زۆر بەر خەڵکى ئەو ناوچانە کەوتوە.

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه‌ بۆردومانى چیاى کارۆخ و چیاى هەڵەموندیان لەسنورى ناحیەى وەرتێ کردووە. هاوكات لەگەڵ بۆردومانەکانى چیاى کارۆخ، گەلى بەدران، ناحیەى سمێلان، چیاى کۆپى و ناودەشت لەبنارى قەندیل لەسنورى ناحیەى سەنگەسەر زیاتر لە نۆ جار بۆردومان کراون.