به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ڕێگه‌ی بانگهێشتێك له لایه‌ن كۆمیته‌ی ده‌ره‌وی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئاكسییونێكی ناڕه‌زایه‌تیی له پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران له شاری گوتنبرگی سوئێد به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ئاكسییونه كه له مه‌یدان “یۆرنتوریت” له‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له حیزب و جه‌ریاناتی چه‌پ و سوسیالیست و ئازادی خواز له‌وانه ئه‌ندام و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران تێیدا به‌شداربوون.