نوێترین ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مشاره به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه و شوێنه‌كانی وه‌ك ساڵۆنەکانی مەیدانی فوتباڵ، فەلەکەی فەرمانداریی، ئەسکەندەری، مەولەوی، فەلەکەی حەسەن زیرەک و چواررێیانی کەمەربەندی پڕه له هێزی چەکدار و به توندی کۆنترۆڵ دەکرێن و پێش بە کۆبوونەوەی سێ چوار کەسی دەگیرێت.
هێڵی ئینتێرنێت له شاری بۆكان هه‌روه‌ك باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران پچڕاوه و تەلەفۆنیش لە ناو شار بە زەحمەت کار دەکا. شایانی باسه، جگه لە هێزی دژە شۆڕش، به‌كرێگیراوانی ڕژیم بە گروپ لە نێو شار دەبیندرێن و سوپای پاسداران بیمارستانی “قولی پوور”ی كردووه به پادگانی نیزامی و ڕێگه به كه‌س ناده‌ن كه هاتووچۆ بكه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە دەروازەکانی شار وەکوو “بۆکان ــــ میاندواو”، “بۆکان ـــ سەقز”، بۆکان ـــ ساینقەڵا” و “بۆكان ـــ مهاباد” لێپرسینەوە لە خەڵک دەکرێت.