به پێی ڕاپۆرتهكان، هاوڵاتییانی گەڕەکی ژین لە هەولێر دژى نەبوونى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى ئاو و کارەبا دهستیاندایه كۆبوونهوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، گەڕەکى ژین کە زیاتر لە ٣٠٠ ماڵ دەبێت و لەسەر ڕێگاى هەولێر- کەرکوک ههڵكهوتووه، دانیشتووانهكهی لەبەردەم مزگەوتى گەرەکەکەیان كۆبوونهوه و ڕایانگهیاندووه: چوار ساڵە گەڕەکەکەیان دروستکراوە و تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەکى بۆ نەکراوە.