هەواڵەکان لە سنەوە باس لەوە دەکەن کە خەڵکی خۆڕاگری سنە له زۆربەی گەڕەکەکانی ئەوشارە وەکوو “گوڵشەن، فەیزاوا، غەفوور، نەبووەت و سیرووس هەر لەسەر شەقامەکانن.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، پومپ بێنزینی سیلو، بانکی تێجارەتی گوڵشەن و بانکی مللەتی کارامووزی لە ئاگردا سووتاوە وباری نائاسایی و حکوومەت نیزامی تێدا ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا وەکوو مەریوان، بۆکان و جوانڕۆ خۆپیشاندان بەردەوامە و نارازیان هەر لە مەیدان دان.