به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشهممه ٢٨ی خهزهڵوهر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکییه، کۆمەڵگای خانەسۆریان لە سنوری شەنگاڵ بۆردومان کرد.
فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆمبارانی بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال “یەبەشە”، لە کۆمەڵگای خانەسوری سەر بە ناحیەی سنونیان کرد. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٥ شەڕڤان برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له ماوهی دوو حهفتهی ڕابردوودا فرۆکە جەنگییەکانی تورکییه بۆمبارانی کۆمەڵگەی خانەسوریان کردبوو، لە ئاکامدا، ٣ شەڕڤانی یەبەشە بریندارببوون و دواتریش، هەر لەم پێوهندهدا، گوندی بارێ لە سنووری قەزای شنگال لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکییهوە، بۆردومانکرابوو.