ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندانه‌كان بۆ ٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام سه‌ره‌ڕای كۆشتار، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، پچڕانی ئینتێرنێت، داخستنی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان و داخستنی مێترۆهكان، هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره‌كانی، “ماهشههر، چه‌مران، شیراز، ئێسلامشار، سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، كامیاران، بوكان، كه‌ره‌ج، یه‌زد، ئێرانشار و چه‌ندین شوێنی تاران درێژه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرته‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، “سپیده قۆلیان” به دوای به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو، جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ١٠٠ شاری ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی دژ به گرانی، گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی خزمه‌ت گۆزاری و چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی به‌نزین به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركۆت گه‌ره‌كانی ڕژیم، ٣٤ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان گیانیان به‌ختكرد و زیاتر له ٥٠٠ كه‌سیش برینداربوون.