پاش بەرینتربوونەوەی ناڕەزایەتییەکان، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ ڕێگری لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان، لە ئاستی شارەکانی کوردستان دا جێگیر کراون ڕێگری لە هاتوچۆی هاووڵاتییان دەکەن.
هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە نیزامییەکان بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و کەشی ئەمنییەتی بەسەر شارهكانی کوردستان دا زاڵ بووە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سەربانی ئیدارە دەوڵەتییەکانەوە تەقە لە هاووڵاتییان دەکەن. هەروەها تا ئێستا تەرمی گیانبهخت كردووان رادهستی بنەماڵەکەکانیان نەکراوەتەوە و لە سهردخانەکاندا ڕاگیراون. شایانی باسه، سپای پاسداران هەڕەشەی لە ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان کردووە کە بەبێ موڵەتی پزیشکی لە دەوا و دەرمانی بریندارەکان خۆیان ببوێرن و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برینداربووەکان لەلایەن دوکتور و پەرستارەکانەوە لە ماڵەکاندا چارەسەریی پزیشکییان بۆ دەکرێت.