کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چواره‌مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری مه‌ریوان

چهارمین روز تظاهرات اعتراضی در مریوان

چهارمین روز تظاهرات اعتراضی در مریوان

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری مه‌ریوان سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی و ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ئاستی ئه‌مشاره‌، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ هاووڵاتییانی مه‌ریوان كه‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی “شه‌بره‌نگ، سه‌رباز و باوه‌ ڕه‌شی” كۆببوونه‌وه‌، له‌دژی گرانی و بێكاری درووشمیان وتووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران بریندار و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.