له ئه‌نجامی درێژه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له كرماشان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و به‌ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی و ته‌قه كردنی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، هه‌تا ئێستا ١٥ كه‌س له هاووڵاتییانی كرماشانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.