ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین له ناوی ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.
خوێندكارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك: “دانشجوو وشیاره، دانشگا بیداره”، “دانشجوو ده‌مرێت، ژێرده‌سته‌بوون قه‌بووڵ ناكات” و هه‌روه‌ها به خوێندنی سروودی “یار دبستانی من” هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕاگه‌یاند. هاوكات كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران له شه‌قامی ئینقلاب به نیشانه‌ی پشتیوانی كردنی له خۆپیشانده‌ران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له حاڵێكدا كه جار له‌گه‌ڵ جار ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌چێته سه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم به هێرش كردنه سه‌ر ڕیزی ناڕازییان، به‌نیازه كه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكات و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون.