ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری سنه، به سه‌رنج نه‌دان به ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ئاستی ئه‌مشاره، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناڕازییان له شاری سنه سه‌ره‌ڕای پێكهاتنی فه‌زای ئه‌منییه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ران، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی خۆیان له‌دژی ڕژیم و بۆ ڕاگه‌یاندنی داخوازییه‌كانیان سوور بوون. شایانی باسه، هێڵی ئینتێرنێت له شاری سنه هه‌روا پچڕاوه و هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی كوردستانیش سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان به‌م خۆپیشاندانانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.