به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی كرماشان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه و مانگرتن، له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ری قیمه‌تی بێنزین خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه شه‌قامه‌كانی سه‌ر به “گاڕاج”ی ئه‌مشاره له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به ته‌واوی به‌ستراوه و ناڕازییان به سه‌رنج نه‌دان به مانۆڕی ئه‌م هێزانه، له زۆربه گه‌ڕه‌كه‌كانی كرماشان له‌وانه، “مه‌سكه‌ن، بڵواری تاق وسان، شه‌شۆم به‌همه‌ن، گولستان، گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌مه‌ربه‌ندی غه‌ربی، گه‌وڕه‌رێی فڕۆكه‌خانه، مۆسه‌دێق، فێرده‌وسی، چوارڕێیانی پۆمپی گازوئیل، وه‌كیل ئاقا، مه‌یدانی جه‌مهووری، جوان شێر، مه‌كرییه و ئه‌رابی ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌و ناڕازییان ته‌قه‌یان كردووه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٥ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ٣٠٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له شاره‌كانی شائاباد و گیلان غه‌ربیش هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ناڕازییان تێكهه‌ڵچوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێڵی ئینتێرنێت له ئۆستانی كرماشان هه‌روه‌ك شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران پچڕاوه.