ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی” وه‌زیری ناوخۆی ڕژیم له‌ئاست وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه ئیتر له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران “مۆدارا” ناكه‌ین، ڕایگه‌یاند كه له بارودۆخی هه‌ستیاردا، هێزی ئه‌منییه‌تی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌كار دێنین.
ناوبراو له حاڵێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوتی له ناڕازییان كرد كه “خامنه‌یی” به پشتیوانی كردن له ته‌رحی بردنه‌سه‌ری قیمه‌تی بێنزین له لایه‌ن “شوڕای باڵای هاوئاهه‌نگی ئابووری سه‌رانی سێ قووه”، خۆپیشانده‌رانی به “ئه‌شرار” ناوبرد و داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ئینتزامی كرده كه به ئه‌ركه‌كانیان عه‌مه‌ل بكه‌ن.