به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاری مه‌ریوان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌رده‌وامن و دوایین هه‌واڵه‌كان باس له گیانبه‌خت كردنی ٦ كه‌س له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كان سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕو یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندان له مه‌یدانی جه‌هاد و چه‌ند شوێنیكی دیكه درێژه‌ی هه‌یه و فه‌زای شار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه میلیتاریزه كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، چوار كه‌س به ناوه‌كانی “عۆسمان نادری، مێهران تاك، شاهۆ وه‌لیدی و بێهروز” گیانیان له‌ده‌ستداوه و منداڵێكی ١٣ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “هیوا نادری” به تووندی بریندار بووه.