به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای “سنه ــــ هه‌مه‌دان” ١٠ هاووڵاتیی بوونه قوربانی.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ له نێوان ٢ ماشینی سه‌واری لە ڕێگای نێوان “سنە” بۆ ‘هەمەدان” ١٠ کەس بریندار بوون. جێگەی ئاماژه‌یه، خراپی ڕێگا و بانەکانەکان، نەبوونی خزمەت گوزاری و خراپی جۆری ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ، به هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکانی هاتووچۆ له ئێران دێنه ئه‌ژمار. شایانی باسه، ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.