به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، له لایه‌ن دادگاوه حوکمی ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئارام ئیبراهیمیان” دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی سنەوە حوکمی ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانه‌وه دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو.