به پێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەیەک لە پەرستارانی شاری سەقز، لە ئاست بێکاربوونییان و دواخستنی گەڵاڵەی دامەزراندنی پەرهستارانی خۆجێیی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو پەرهستارانە لە بەخشنامەیەکدا کە واژۆی ژمارەیەک لە پەرهستارانی ئەو شارەی پێوەیە، دژی دواخستنی گەڵالەی دامەزراندنی پەرهستارانی خۆجێیی بوون. پەرهستارانی سەقزی لەو بەخشنامەیەدا ڕایانگەیاندووە، گەڵاڵەی دامەزراندنی پەرهستارانی خۆجێیی لە شارەکانی تەورێز، ورمێ، سنە و مەهاباد، جێبەجێ کراوە و ئێستا نۆرەی سەقز گەیشتووە و ئەو گەڵاڵە لە ڕێگای چەند نوێنەرێکی مەجلیسی ڕژیمهوه خەریکە دوا دەخرێت. بە وتەی ناڕازییان، زیاتر لە ٢٠٠ پەرەستاری سەقز کە پیشینەی ٤ ساڵ کارکردنیان لە نەخۆشخانەی “خومەینی” هەیە، بێکارن.