ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماکۆ، لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری خۆی، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
دادگای ئینقلابی شاری خۆی، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر “مەقبوولە سکاوەند” خهڵكی شاری ماکۆی به ساڵێک زیندانی مەحکووم کرد. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ناوبراو، پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمەکەی، بۆ ٩ مانگ زیندانی تهعزیری کەم دەکرێتەوە.