لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشهممهی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکییه و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بهڕێوهچوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، خۆپیشاندەران لە شاری حەسەکە دروشم بۆ پشتگیری لە ھێزەکانی سورییهی دیموکرات دەڵێنەوە و ئیدانەی ھێرشەکانی تورکییه بۆ سهر ڕۆژئاوا دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشهممه ٢٢ی خهزڵوهر، ئەردۆغان بە سەردانێک گەیشتووەتە واشنگتن وابریارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و پێشبینی دەکرێت، پرسی ڕۆژئاوا پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان بێت.