ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكاران و كارمه‌ندانی قه‌راردادی لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زراندنیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له رێگه‌ی بهدهستوه گرتنی چه‌ندین نوسراوه و وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان به ڕه‌سمی بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی قه‌راردادی شاری ڕانیە به كۆبوونه‌وه‌ی لە بەرامبه‌ر ئیدارەی ڕاپەرین، خوازیاری دامەزراندنی هەمیشەییان بوون. هاوكات، كرێكارانی قه‌راردادی شارەداریی شاری سەیدسادق به كۆبوونه‌وه خوازیاری دامه‌زراندنیان له قه‌راردادی بۆ ڕه‌سمی بوون.